کەسانێکی زۆر هەن کە نازانن
هەفتەی چەند جار قژیان بشۆن تا بە تەندروستی بمێنێتەوە و زیانی پێنەگات، ئەمەش پرسیارێکە
کە لە گوگڵدا بەڕاددەیەکی زۆر سێرچی بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
"ساینس ئەلێرت"ی تایبەت بە هەواڵە
زانستییەکان، قژی مرۆڤ کاتێك چەور دەبێت پێویستی بە شۆردنە، دروستبوون و بڵاوبوونەوەی
چەورییەکانیش بە قژدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بەپێی جیناتەکانیان.
بەڵام ئەگەر بمانەوێت بەشێوەیەکی
گشتگیر باسی ئەمە بکەین ئەوا گرنگە چەند خاڵێك رەچاو بکەین، بەم جۆرە:
جۆری پێستت:
ئەگەر پێستت وشکە، ئەوا
هەفتەی جارێك بۆ دووجار پێویستی بە شۆردن هەیە، لەکاتێکدا ئەگەر قژت چەور بێت ئەوا
پێویستت بەوەیە کە زیاتر بیشۆیت.
بونیەتی قژت:
درێژی قژت و جۆرەکەی کاریگەری
هەیە لەسەر خێرابڵاوبوونەوەی چەوری بەناویدا، ئەگەر قژت ئەستوور و لولبێت ئەوا باشتروایە
هەفتەی یەکجار بیشۆیت.
بەڵام ئەو کەسانەی کە قژیان
نەرمە ئەوا دوو جار و زیاتر دەبێت بیشۆن.
شێوەی قژت:
گرنگە بزانیت شێوەی قژت
چۆنە بەجۆرێك ئەگەر قژت زوو وشکدەبێتەوە و موخورکە دەبات ئەوا دەبێت کەمتر بیشۆیت و
بهێڵیت زیاتر بە چەوری بمێنێتەوە بۆئەوەی لە شکان بیپارێزیت.