چۆنێتی ئامادەکردنی پیتزای کیتۆ

PM:07:08:22/07/2021

1884 جار خوێندراوەتەوە

رێجیمی کیتۆ سیستەمێکی خۆراکی تەندروستە کە لە جیهاندا چەندین کەس بە مەبەستی دابەزاندنی کێش پەیڕەوی دەکەن، کە بە (رێژەی لە %١٥ پڕۆتین، %٨٠ چەوری، %٥ کاربۆهایدرات) کەم دەکاتەوە.

لە هەوڵێکی ماڵپەڕی "دایێت دۆکتەر"دا، ئاماژە بە چۆنێتی دروست کردنی پیتزای کیتۆ درا، پێکهاتەکانی پیتزاکە، پێک دێن لە:

- قەرنابیت

- یەک ھێلکە

- پەنیری پیتزا

- خوێ و بەھاراتی دڵخوازی خۆت

- بیبەر و قارچک بۆ رازاندنەوە

- دوو تەماتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

سەرەتا قەرنابیتەکە ئەکوڵێنیت تا تەواو نەرم ئەبێتەوە ، لە ئاوەکەی بپاڵێوە و بە کەوچکێک پانی بکەرەوە تا وەک ھەویرێکی لێدێت، پاشان ھێلکەیەک بشڵەقێنە لەگەڵ خوێی پێویست تێکەڵی ھەویری قەرنابیتەکەی بکە، پاشان جوان بیشێلەو وەک تۆپێکی خر دایبنێ بۆ ١٠ خولەک، پاشان وەک کولێرەی لێبکە و بیکە فرنەوە تا کەمێک خۆی ئەگرێت و رەنگی ئەگۆرێت، دواتر دوو تەماتە بگوشە لەگەڵخوێ و بەھارات تێکەڵی بکە ، کولێرەکە دەربێنە لە فرن و بیکە بەسەریا، ھاوکات پەنیر و قارچک و بیبەری بۆ زیادبکەو بیکرەوە ناو فرن، تا ئەزانی ئامادەبووە.