شلەی
قوڕاو یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان و تامێکی خۆشی هەیە و کاتی زۆری ناوێت،
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی شلەی قوڕاو دەخەینە ڕوو:
پێداویستییەکانی:
کیلۆیەک گۆشتی ئاژەڵ
کیلۆیەک ماستی ترش
دوو کەوچکی چێشت جاترە
خوێ بەپێی پێویست
ڕۆن
سێ سەلک پیاز
ئاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گۆشتەکە ورد دەکرێت، لە
مەنجەڵێکدا ڕۆنی بۆ دەقرچێنرێت و پیازەکەی تێدا سوردەکرێتەوە پاشان گۆشتەکەی
تێدەکرێت تا کەمێک سوردەبێتەوە، دواتر خوێ و ئاوی تێدەکرێت و بۆماوەی ٣٥ خولەک
لەسەر ئاگر دادەنرێت تاوەکو بەجوانی دەکوڵێت.
ماستەکەی بۆ شل دەکرێتەوە و تێکەڵی
گۆشتە کوڵاوەکە دەکرێت و بۆماوەی پێنج خولەک تێکدەدرێت بۆئەوەی تۆپەڵ نەبێت، پاشان
جاترەکەی تێدەکرێت و سەری دادەپۆشرێت تا ٢٠ خولەکی تر لەسەر ئاگر دەبێت، لەکۆتایدا
ئامادەی خواردن دەبێت.