ژنێکی ئەمریکی سێ کچی لە هەمان ڕۆژدا بووە لە سێ ساڵی جیاوازدا

AM:11:58:26/10/2021

3480 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی دەگمەندا ژنێکی ئەمریکی سێ کچی بووە لە سێ ساڵی جیاوازداو ئەوەی جێگەی سەرنج بووە ئەوە بووە کە هەرسێکیان لە هەمان ڕۆژدا لەدایکبوون لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ و ٢٠٢١دا.

ماڵپەری سپۆنتیک لە هەواڵیکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ژنێکی ئەمریکی بەناوی کریستین لامارت کە دانیشتووی فلۆریدایە لە ٢٥ی ئابی ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ و ٢٠٢١دا منداڵی بووە و هەموویان کچن.

لامارت باسی لەوەس کردووە کە ئەو چاوەڕێی دەکرد کە نزیکی ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئابدا کۆتا منداڵی لەدایکبببێت، کاتی دیارکراو بۆی دوو هەفتە بووە بۆ لەدایکبوونی منداڵەکەی، بەڵام بەهۆی بڵاوببوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەلایەن پزیشکەکانەوە زۆر بەوردی چاودێری کراوە و پێیان وتووە لە مانگی ئەیلولدا منداڵی دەبێت.

بەڵام لامارت بڕوای بە قسەی پزیشکەکان نەکرد لەبارەی کاتەکە و بە هاوسەرەکەی راگەیاندووە کە دڵنیایە ئەم منداڵەشی لە هەمان کاتی لەدایکبوونی دوو منداڵەکەی تریدا دەبێت.

وەک ئەوەی چاوەڕێی کردووە و ئامادەکاری بۆ کردووە، لە کۆتایی هەفتەدا و پێش هاتنی ٢٥ ی مانگ، لامارت ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی بۆ دوو منداڵيکەی تری گێرا و لە ڕۆژی ٢٥ ی مانگدا چووە نەخۆشخانە و منداڵی سێیەمی بوو.

پزیشکیکی پسپۆڕ بەناوی دکتۆر کریستین گریفەر باسی لەوەکردووە کە دۆخەکە نامۆیە و دیاردەیەکی دەگمەنە و کاتیک قسەیان لەگەڵ خانەی ئاماردا کردووە بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ شتیکی دیکەی لەو جۆرە تۆمار نەکراوە.