عێراق.. لەبارەی هەواڵی مردنی تیمساحێک بە نانە رەقە رونکردنەوە دەدرێت

PM:05:59:24/10/2021

5204 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی تیمساحێک بەهۆی پێدان و خواردنی نانی رەقەوە لە بەغدا، روونکردنەوە درا.

پەڕەی " التقنية" تایبەت بە چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، روونکردنەوەیەکی دا لەبارەی هەواڵی مردنی تیمساحێک بەهۆی خواردنی نانی رەقەوە لە عێراق.

هەواڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەمجۆرە بڵاوکرایەوە "خەسارەتێکی گەورەیە مردنی تاکە تیمساحێک لە عێراق لە پارکی زەورا دوای خواردنی بڕێکی زۆری نانی وشک."

لە رونکردەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و ئەو تیمساحەی لە وێنەکەدایە، لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا لە باخچەی ئاژەڵانی "موستالاند" لە ویلایەتی مستغانم لە جەزائیر مردوە."

جێی باسە بەڕێوبەرایەتی پارک و دارستانەکان باسیان ئاماژەیان بەوەدا کە تیمساحەکەی باخچەی زەوارا تەندروستی باشە و هیچ گرفتێکی نیە.