توێژینەوەیەک:دواخستنی ژەمی بەیانیان مەترسیی مردنی پێشوەختە زیاد دەکات

AM:09:05:03/09/2026

1800 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە دواخستنی ژەمی بەیانیان بۆ دوای نیوەڕۆ، بەستراوەتەوە بە بەرزبوونەوەی مەترسیی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی تا ۲۹٪ لە نێوان ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی "New York Post" بڵاوکراوەتەوە و ٣١ هەزار کەسی پێگەیشتووی سەروو ٤٠ ساڵی گرتووەتەوە، مەترسیی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی ۱۰٪ بەرز دەبێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لە نێوان کاتژمێر ٨ بۆ ۱۰ی بەیانی ژەمی بەیانی دەخۆن، و دەگاتە ۱۹٪ کاتێک لە نێوان کاتژمێر ۱۰ و نیوەڕۆدا دەیخۆن؛ بەراورد بەوانەی لە نێوان کاتژمێر ۷ بۆ ٨ی بەیانی ژەمەکە دەخۆن.

هەروەها خواردنی ئەم ژەمە لە دوای نیوەڕۆدا بەستراوەتەوە بە زیاتربوونی مەترسیی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن بە ڕێژەی ٤٦٪، لەگەڵ کەمبوونەوەی تێکڕای تەمەن بە نزیکەی دوو ساڵ و نیو بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ تێپەڕیوە.

ئەم زانیارییانە پشتگیری لە توێژینەوەکانی پێشوو دەکەن کە دەریانخستووە خواردنی ژەمەکان لە کاتێکی درەنگدا کاتژمێری بایۆلۆجی تێکدەدات و ئاستی شەکر و هۆرمۆنەکانی سترێس زیاد دەکات، سەرەڕای پەیوەستبوونی بە جەنجاڵیی دەروونی و خەمۆکییەوە.

وڕێڕای ئەوەی لێکۆڵینەوەکە تەنیا سەلمێنەری بوونی پەیوەندییەکە نەک هۆکارێکی ڕاستەوخۆ، توێژەران ڕێنمایی دەدەن بە گرنگیدان بە کاتی ژەمەکان بۆ باشترکردنی تەندروستیی.