نەخواردنەوەی
ئاوی پێویست سووڕی خوێن بۆ گورچیلەکان کەم دەکاتەوە و وا دەکات نەتوانن بە باشی
پاشەڕۆکان بپاڵێون.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"NKF"، ئەم خاوەبوونەوەیە دەبێتە هۆی
تۆخبوونی ڕەنگی میز و کۆبوونەوەی پاشەڕۆکان لە جەستەدا.
بەم هۆیەشەوە
کانزاکانی وەک کالسیۆم و ترشی یۆریک بە یەکەوە دەنووسێن و سەنگ و کریستاڵی بەئازار
لە گورچیلەدا دروست دەکەن، هەروەها کاتێک میزەڵدان بە بەردەوامی بە ئاو پاک
نەبێتەوە، بەکتریای تێدا گەشە دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی بۆریچکەکانی میز.
لە حاڵەتی
توندیشدا، لەدەستدانی زۆری شلەکان زیانی کوتوپڕ بە گورچیلە دەگەیەنێت و لە
درێژخایەنیشدا وەک وشکبوونەوەی بەردەوام، دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی
درێژخایەنی گورچیلە.