بەتەمەنەکان لە
ڕێگەی ئەزموونی دەیان ساڵ ژیانەوە، ژیری و ئامۆژگاریی زۆر بەنرخمان پێ دەبەخشن کە
دەکرێت ڕێڕەوی ژیانمان بەئاراستەی ڕاستدا ببەن.
لە هەواڵێکی
ماڵپەڕی"remente"ـدا ١٠ ئامۆژگاری هاتووە کە گەورەکان
هەمیشە بە گەنجەکانی دەڵێن، ئەوانیش بریتین لە:
هاوسەری ژیانت
بە وریایییەوە هەڵبژێرە، چونکە ئەم بڕیارە زیاتر لە هەر شتێکی تر کاریگەری لەسەر
بەختەوەری و ئارامیت دەبێت. ڕق و کینە لە دڵتدا مەهێڵەرەوە و لێبوردە بە، چونکە
لێبوردەیی دڵت لە تاڵی ڕزگار دەکات. کاتی خۆت بە دوودڵی و خەمخواردنەوە بەفیڕۆ
مەدە، چونکە خەمخواردن تەنها خۆشیی ئێستات دەبات و داهاتوو ناگۆڕێت.
پەیوەندییەکانت
بخەرە پێش سامانی ماددی، چونکە خەڵکی هەڵسوکەوتتی لەبیر دەمێنێتەوە نەک ئەوەی
خاوەنی چیت. ئاگاداری تەندروستیی جەستەت بە، چونکە تەندروستی سەرمایەی
ڕاستەقینەیە. ئەوەی لە دڵتدایە دەری ببڕە و هەرگیز ڕاگەیاندنی خۆشەویستی یان داوای
لێبوردن بۆ بەیانی هەڵمەگرە.
سەرنجت لەسەر
خۆشییە بچووکەکانی ڕۆژانە بێت و چاوەڕێی مەرجی بێ کەموکوڕیی مەبە. بۆ داهاتوو
پاشەکەوت بکه، بەڵام لە هەمان کاتدا چێژ لە ئێستای ژیانت وەرگرە. میهرەبانی
هەڵبژێرە لەبەرامبەر بردنەوەی دەمەقاڵێکاندا، چونکە شکاندنی دڵی کەسێک بە بەهای
ڕاستبوونی قسەکانت نییە. لە کۆتاییدا، لە هەموو قۆناغەکانی ژیانتدا خۆت قبوڵ بێت و
خۆت خۆش بوێت بەبێ ئەوەی ئاوات بەوە بخوازیت کەسێکی تر بوویتایە.