پیاوێک باس لەوە دەکات چۆن لە هێرشی نەهەنگ ڕزگاری بووە

PM:12:39:30/08/2026

2800 جار خوێندراوەتەوە

گەشتێکی ماسیگرتن لە ویلایەتی فلۆریدا گۆڕا بۆ ململانێ لەگەڵ مەرگدا، دوای ئەوەی نەهەنگێک هێرشی کردە سەریان.

دانیالی تەمەن ٤٣ ساڵ، لە نزیک بەربەستێکی لم لە "بۆکا گراندە کی" سەرقاڵی ماسیگرتن بوو، کاتێک نەهەنگێک کە درێژییەکەی لە نێوان ٦ بۆ ٧ پێدا مەزەندە دەکرێت، لێی نزیک بووەوە و هێرشی کردە سەری.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕێکی زۆر خوێنی بینیوە و پێیوابووە بە زیندوویی لە کەناراوەکە دەرناچێت. بەڵام دوو پەرستار لە بەلەمێکی نزیکدا بە خێرایی کەوتنە خۆیان بۆ ڕاگرتنی خوێنبەربوونەکە و بەرزکردنەوەی شوێنە بریندارەکە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە پاسەوانی کەناراوەکانەوە بکەن و بە فڕۆکە بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دانیال وتی "ئەگەر ئەوان نەبوونایە، من لەسەر کەنارەکە دەمردم"، هەروەها هاتنی ئەو پەرستارانەی وەک دەرکەوتنی دوو فریشتە وەسف کرد کە لە شوێنێکی نادیارەوە سەریان هەڵداوە.

لە نەخۆشخانە دوو نەشتەرگەریی بۆ کراوە و بڕیارە چەند مانگێک چارەسەری سروشتی بۆ بکرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکە وای لێکردووە زیاتر سوپاسگوزار بێت، دوای ئەوەی درکی بەوە کرد کە ژیان دەتوانێت لە یەک ساتدا بگۆڕێت.