هونەرمەندێکی ئێرانی دوای ٢٠ ساڵ گەڕایەوە ناو خاکی ئێران

PM:09:00:27/08/2026

3284 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند، ئەکادیمیست و نووسەری دیاری ئێرانی (موحسین نامجوو)، دوای ٢٠ ساڵ لە قەدەغەکردنی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی.
بەپێی زانیارییەکانی بی بی سی و لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە گەڕانەوەی خۆی بۆ شاری تاران ڕاگەیاند. ئەم هەواڵە دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی لە میدیا و سۆشیال میدیای جیهانیدا دروست کردووە
.

نامجوو کە بە یەکێک لە دەنگە جیاواز و نوێگەرەکانی موزیکی هاوچەرخی ئێرانی ئەژمار دەکرێت، پێشتر بەهۆی بەکارهێنانی ئایەتێکی قورئان لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕووبەڕووی قەدەغەکردنی کارە هونەرییەکانی و سزای زیندانیکردن بووەوە، کە ئەوەش بووە هۆی جێهێشتنی وڵاتەکەی.

ئێستا گەڕانەوەی ئەم هونەرمەندە برجستەیە دوای ٢٠ ساڵ، بووەتە باسێکی گەرمی ناوەندە هونەری و ڕاگەیاندنەکان.