توێژینەوەیەکی
نوێ لە گۆڤاری (Brain Medicine) بڵاوکراوەتەوە کە بەرەنگاری ئەو تێگەیشتنە
دەبێتەوە کە گوایە هەموو پێگەیشتوویەک پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە لە
شەوێکدا بۆ ئەوەی تەندروست بێت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"HUFFPOST"، توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە
شێوازی خەوی مرۆڤ لە کۆمەڵگە کۆنەکاندا نەرمییەکی زۆری پێوە دیار بووە و
دیاریکردنی هەشت کاتژمێر بۆ هەموو کەسێک بنەمایەکی مێژوویی یان پەرەسەندنی بەهێزی
نییە.
سەیرکردنی
ژیانی کۆمەڵگە سەرەتایییەکان و ڕاوچییەکان لە تەنزانیا، نامیبیا و بۆلیڤیا، کە
ڕووناکیی دەستکردیان بەکارنەهێناوە، دەریخستووە کە ڕۆژانە تەنها لە نێوان ٥.٧ بۆ
٧.١ کاتژمێر خەوتوون، ئەم بڕە خەوەشیان بەس بووە و لە ڕۆژدا خەوی زیادەیان
نەکردووەتەوە.
بە تێکڕا لە
کۆمەڵگە پێش-پیشەسازییەکاندا خەڵک نزیکەی ٦.٤ کاتژمێر خەوتوون و بە شێوەیەکی
سروشتی لەگەڵ بەرەبەیاندا هەستاونەتەوە.
لە جیهانی
هاوچەرخدا، ڕووناکیی دەستکردی گڵۆپ، کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان، کاتی خەوی ئێمەیان
دواخستووە و کاژێری بایۆلۆجی جەستەیان تێکداوە.
هەروەها
فاکتەرە کەسییەکان وەک تەندروستی و ڕەگەز ڕۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی بڕی خەوی
پێویست. توێژینەوە گەورەکان دەریانخستووە کە بڕی گونجاوی خەو بۆ زۆرێک لە کەسەکان
لەوانەیە لە هەشت کاتژمێر کەمتر بێت و بەپێی کەسەکە بگۆڕێت.