ئەو کەسانە کێن کە نابێت هەموو ڕۆژێک قژیان بشۆن؟

PM:04:20:26/08/2026

8272 جار خوێندراوەتەوە

شۆردنی ڕۆژانەی قژ بە یەکجارەکی خراپ نییە، بەڵکو بە تەواوی بەستراوەتەوە بە جۆری قژت، باری پێستی سەرت و شێوازی ژیانت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"clevelandclinicئەو کەسانەی قژیان باریکە یان پێستی سەریان زۆر چەورە، زۆرجار پێویستیان بە شۆردنی ڕۆژانە دەبێت، لە کاتێکدا ئەوانەی قژیان ووشک، ئاڵۆز یان لوولە، لەوانەیە شۆردنی بەردەوام ببێتە هۆی ووشکبوونەوە و پچڕانی تاڵەکانی قژیان.

شۆردنی ڕۆژانەی قژ ئاسایییە ئەگەر پێستی سەرت چەورییەکی زۆردەربدات، یان ئەگەر تاڵەکانی قژت ناسک و باریک بن، چونکە بە خێرایی چەوری دەگرن و بەسەر یەکدا دەنووسێن.

هەروەها ئەگەر ڕۆژانە وەرزش دەکەیت و ئارەقەی زۆر دەکەیتەوە، یان ئەگەر تووشی کێشەی کڕێشی سەر بوویتەتەوە، پزیشکانی پێست زۆرجار پێشنیاری شۆردنی ڕۆژانە دەکەن بۆ پاککردنەوەی جەستە و پێست.