لەبەر ئەم هۆکارە
١٠ ملیۆن دۆلار بەخشرایە مامۆستایەک.
دادگای ئەمریکا
بڕی ١٠ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوویەک بەخشییە مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی
لە ویلایەتی ڤێرجینیا کە لەلایەن خوێندکارێکی تەمەن شەش ساڵانەوە تەقەی لێکرابوو.
جێگەی باسە ئەبی
زویرنەری تەمەن ٢٨ ساڵ، گولەیەکی بەر دەست و سنگی کەوت و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە
ماوەتەوە بۆ چارەسەرکردن.
زویرنەر سکاڵای یاسایی
لەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە تۆمار کردبوو و تۆمەتباری کردبوو بە کەمتەرخەمی
بەهۆی پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان سەبارەت بە ئەگەری هێنانی دەمانچە بۆ قوتابخانە، داوای ٤٠ ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبووی زیانەکانی
کردبوو.
لە کاتی دادگاییکردنەکەدا،
زویرنەر ڕایگەیاندووە کە هەستی کردووە کە رەنگە لە ساتەوەختی ڕووداوەکەدا ژیانی لەدەستبدایە.
لەلایەکی دیکەوە،
دایکی منداڵەکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و هەڵگرتنی چەک سزای نزیکەی چوار ساڵ زیندانی
کردنی بەسەردا سەپێندراوە، هاوکات منداڵەکە بەهۆی کەمی تەمەنییەوە ڕووبەڕووی هیچ سزایەک
نەبووەتەوە.