هەموو دایک و باوکێک ئامانجی ئەوەیە
منداڵەکەی بە باشی پەروەردە بکات و کەسایەتییەکی بەهێز و ڕەوشتێکی بەرزی هەبێت،
بەداخەوە زۆر کات باوان بەهۆی هەڵەی پەروەردەییەوە زیان بە کەسایەتی منداڵەکەیان
دەگەیەنن.
ماڵپەڕی سوپەر ماما لەوبارەیەوە ئاماژەی بە
شەش خووی هەڵە کردووە کە ڕەوشتی مندال تێکدەدەن، ئەوانیش:
یەکەم: ڕەت نەکردنەوەی ڕەفتارە هەڵە و
نەگونجاوەکانی منداڵەکەت، لەهەمان کاتدا وشەی نەگونجاوی لەبەردەمدا بوترێت.
دووەم: هەرشتێک منداڵەکەت داوای بکات بۆی
بکڕیت تەنانەت ئەگەر پێویستیشی نەبێت.
سێیەم: بەردەوام منداڵەکەت بخەیتە دۆخێکی
کێبڕکێوە.
چوارەم: کاتێک هەڵە بەرامبەر منداڵەکەت
دەکەیت داوای لێبوردنی لێنەکەیت.
پێنجەم: ڕێگە نەدەیت منداڵەکەت شکست بهێنێت
و هەستی بەرپرسیارێتی بۆ دروست نەکەیت.
شەشەم: ڕێگە بدەیت منداڵەکەت کاتێکی زۆر
لەبەردەم شاشەی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکاندا بەسەربەرێت.
ئ.ل