شێخی مێژوونووسان کۆچی دوایی کرد

PM:10:58:27/09/2021

6976 جار خوێندراوەتەوە

مێژوونووس و وەرگێڕی ناوداری میسری "قاسم عبد قاسم" ناسراو بە شێخی مێژوونووسان لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مێژوونووس و وەرگێڕی کۆچکردوو لە ٢٦ی ئایاری ١٩٤٢ لە پارێزگای قاهیرە لەدایکبووە و لە بەشی مێژووی کۆلێجی ئاداب مامۆستا بووە.

ساڵی ١٩٧٢ لە زانکۆی قاهیرە لە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستـدا پلەی ماستەری بەدەستهێناوە و دواتر لە ساڵی ١٩٥ لە فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاستـدا بە پلەی یەکەم خوێندنی دکتۆرای تەواو کردوە.

قاسم عبد قاسم لە ساڵی ١٩٨٣ لە ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری خەڵاتی بەرزکردنەوەی دەوڵەتی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرت.

لەنێو ئەو لیژنانەی کە قاسم عبد قاسم ئەندام بووە (دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای میسرە بۆ لێکۆڵینەوە مێژووییەکان و ئەندامی لیژنەی  بەرزکردنەوەی پلەی زانستی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر و ئەندامی لیژنەی مێژووی ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری.)

الدكتور قاسم عبده قاسم