ئایا خواردنی ناوکی شووتی زیانی بۆ تەندروستی هەیە؟

AM:11:12:16/04/2024

4232 جار خوێندراوەتەوە

شووتی یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکانی هاوین، بەشێک لە خەڵکی ئارەزووی خواردنی ناوکی شووتییەکە دەکەن، بەڵام ئایا خواردنی ناوکەکەی تەندروستە یان نا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " اليوم السابع" دا ئاماژەی پێکراوە، ناوکی شووتی بەهایەکی خۆراکی گەورەی هەیە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکانی وەک ئاسن و فۆلێت و نیاسین، کە چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕۆیی کردن لە خواردنیان ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەی هەرسکردن.

ناوکی شووتی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک مەگنیسیۆم لەخۆدەگرێت کە بۆ تەندروستی جەستە زۆر گرنگە، هەروەها تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات ، رێگری دەکات لە شێرپەنجە.

بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سوودەکانی ناوکی شووتی وەربگرن، چەندین ڕێگە هەیە بۆ چێژوەرگرتن لێی، وەک برژاندنی لەگەڵ کەمێک زەیتی زەیتون و خوێ، و زیادکردنی بۆ ناو زەڵاتە، ماست، یان لەگەڵ شۆفاندا.