هۆکارەکانی کێشەی بڕبڕەی پشت لە چینی منداڵاندا چییە؟

AM:08:59:09/04/2024

1960 جار خوێندراوەتەوە

لە هەندێک بارودۆخدا کێشەی بڕبڕەی پشت لە منداڵاندا رەنگە بەهۆی نەخۆشیەکانی ماسولکەوە بێت وەک لاوازی بۆماوەیی ماسولکەکان.

ماڵپەڕی "الجزیرة" لە بابەتێکیدا باسی لە نەخۆشییەک کردووە لە منداڵاندا بە ناوی، نەخۆشی "سکۆلیۆس" کە کاریگەری لەسەر بڕبڕەی پشت هەیە و دەبێتە هۆی وەرچەرخانی لە لایەکەوە بۆ لایەکی تر لەگەڵ خولانەوەی کڕکڕاگەکان.

پزیشکێکی ئێسکی ئەڵمانی روونیکردەوە، زۆرجار نەخۆشی سکۆلیۆس لە منداڵاندا هیچ هۆکارێکی نییە، بەڵام لە هەندێک دۆخدا رەنگە بەهۆی هۆکارێکی بۆماوەییەوە بێت.

نەخۆشی ماسولکە و دەمارەکان، لادانە لە بڕبڕەی پشت، رەنگە بەهۆی ماسولکەکانەوە بێت وەک لاوازی بۆماوەیی ماسولکەکان، هەروەها رەنگە بەهۆی رەقبوونی زگماکی جومگەکانەوە بێت، جگە لەوەش، زیانگەیاندن بە کۆئەندامی دەمار لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی ماسولکەی ڤایرۆسی، وەرینی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت، ئیفلیجی مێشک و ئیفلیجی ماسولکەکان.

S.A