پێش ئەوەی جلی منداڵەكەت بكەیتە ناو ئامێری جل شۆر ئەم خاڵانە لە بیرمەکە

AM:11:14:29/02/2024

8316 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک باس لە شۆردنی جل و بەرگی کۆرپەکەت دەکرێت لەناو ئامێری جل شۆر، هەندێک ئامۆژگاری گرنگ هەیە کە پێویستە بیزانیت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و بۆ ئەوەی جلەکان بەباشی پارێزراو بێت، پێستی منداڵ ناسكە، هەربۆیە دەبێت گرنگی بە جلەكانی و شێوازی شۆردنی بدەیت.

ماڵپەڕی " نبض " لە بابەتێکیدا چەند ئامۆژگارییەکی خستووەتەڕوو کە پێویستە پێش دانانی جل و بەرگی منداڵەکەت لەناو ئامێری جل شۆر بیزانیت، ئەوانیش:

١. هەڵبژاردنی پاککەرەوەی گونجاو: دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی مادەی سپیکەرەوەی بەهێز یان ماددە کیمیاییەکانی تر کە رەنگە پێستی منداڵ بخورێنن، دڵنیابە لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی دوورن لە بۆن و ماددە کیمیاییە توندەکان.

٢. جلی منداڵەكات لە جلەكانی دیكە جیابكەرەوە: بۆئەوەی بەكتریا و پیسییەكانی جلەكان نەگوازرێتەوە بۆ پارچە جلەكانی دیكە، باشترە جلی منداڵەكەت بە جیا بشۆریت و تێكەڵی جلەكانی دیكەی نەكەیت.

٣. وریای پلەی گەمی ئاوەكە بە: پێویستە جلی منداڵ بە ئاوی گەرم نەشۆرێت، باشترە ئاوی سارد یان شلەتێن بەكاربێت، ئەویش بە پێی جۆری جلەكە.

٤. وریای جلە هەستیارەكان بە: هەندێک جۆری جل هەیە پیویستە بەشێوەیەكی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، وەكو جلی خوری.

S.A