هونەرمەندی گۆرانیبێژ
میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی "دڵ درۆ
ناکا".
میران عەلی لە چەناڵی یوتیوبی
خۆی ڤیدیۆکلیپی "دڵ درۆ ناکا"ـی بڵاوکردوە و لە هەژماری فەرمی خۆی لە
ستۆری ئیسنتاگرام وتی "دڵ درۆ ناکا بەرهەمێکە بە دڵی هەمووان دەبێت و هەموو
لێی رازی دەبن، ئەو بەرهەمە زۆر زۆر ماندووبونمان پێوە بینی."
میران عەلی وتیشی "زۆرن
ئەوانی کە هاوکاریان کردین و دەستی باڵایان لەو بەرهەمەدا هەبوو، بەڵام دوو هاوڕێ
و برای خۆشەویستم کە زۆر ماندوو بوون، کاک ئاوارە مودەریسی و کاک موحەمەد باس کە
هەردوو دەرهێنەری کلیپەکەن و یەکێکیان بەرهەمەکەی دروست کردوە."
میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە،
سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی
کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی
دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.