شانۆیی 'وەک قەقنەس دەسوتێم' دەچێتە میسر

PM:08:51:12/09/2021

6420 جار خوێندراوەتەوە

شانۆیی "وەک قەقنەس دەسوتێم" کە بەرھەمی گروپی شانۆیی ھەوارە، وەک نوێنەری عێراق و کوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە میسر دەکات.
نەژاد نەجم دەرھێنەری شانۆییەکە لە لێداونێکدا بە دیجیتاڵ میدیا ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە پێنجەمین فێستیڤاڵی ڕۆژانەی قاھیرەی نێودەوڵەتی بۆ مۆنۆدراما لە میسر گروپی شانۆیی ھەوار بە نمایشکردنی شانۆیی "وەک قەقنەس دەسوتێم" بەشدارن، کە وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو کە دەکاتە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە شانۆییەکە نمایش بکەن.
ئاشکرایکردووە، ئەوان وەک نوێنەری عێراق  و کوردستان لەگەڵ ١١ وڵاتی تردا بەشداریی فێستیڤاڵەکە دەکەن، کە تێیدا ١٧ کاری شانۆیی نمایش دەکرێت، بەشێک لەو وڵاتانەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن وەک عەمان و مەکسیک و میسر و ئۆکرانیا و سوریا لەگەڵ مۆریتانیا و چەند وڵاتێکی تر.
نەژاد ئاماژەی بەوەکردووە، شانۆییەکە مۆنۆدرامایە لە نوسینی گەزیزە عومەری ھونەرمەندە و ھەوار فارس کاری نواندنی بۆ کردووە و سیناریۆ و دەرھێنانی نەژاد خۆیەتی و سیروان عومەر کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە.
ئ.ل