ڤیدیۆی ساتی پێوەدانی مارێک بە ڕوومەتی منداڵێکەوە

PM:06:32:05/09/2021

14948 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێک لە کاتی سەردانکردنی بۆ باخچەیەکی ئاژەڵان، ئە ومارەی کە لەگەڵیدا یاریی دەکرد و بە گەردنییەوە ئاڵێنرابوو بە ڕومەتی منداڵەکەوە دەدات، کەبەهۆیەوە بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

لە تۆڕی کۆمەلایەتی ڤی کەی ڕوسی گرتە ڤیدیۆکە بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە ٤٥ هەزار بینەری هەبووە، هەروەک ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی پێکردووە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ڕوسیا، ڤیکتۆریا ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵانە بەهۆی پێوەدانی مار بە ڕومەتییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لەو کاتەی سەردانی باخچەیەکی ئاژەڵانی کردووە و چووە بۆ بینینی بەشی خشۆکەکان، مارێک بە ڕوومەتییەوە داوە.

بەڕێوەبەری باخچەکە رایگەیاندووە، ئەمە یەکەم حاڵەتە لە باخچەکە روویداوە و پێشتر ڕووداوی لەو شێوە تۆمار نەکراوە، ئەو مارەی کە بە منداڵەکەوەی داوە ژەهراوی نییە و زیاتر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دەژین.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو جۆرە مارانە ڕێگەیان پێدەدرێت سەردانکەرانی باخچەکە دەستکاری بکەن و بە یاساییش ئەو کارە ڕێگە پێدراوە، بەڵام بۆ ئەوەی حاڵەتی لەو شێوە دووبارە نەبێتەوە ڕێگری دەکەن لەدەستن و نزیکبوونەوە لە مارەکان.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەو منداڵە پێش ئەوەی بچێتە لای مارەکان مریشکی خواردووە و یاری لەگەڵ ئەو جوچکانە کردووە کە لە باخچەکەدا هەبوون، ئیکاترینا یوڤارۆڤا پسپۆڕی ئاژەڵان و خشۆکەکان لەو بارەیەوە وتوویەتی "یەکێک لەو ئەگەرانەی کە هۆکاری ئەوە بووە مارەکە بدات بە منداڵەکەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە مار بۆ بۆنەکان زۆر هەستیارن، بەتایبەت ئەگەر برسیان بێت، بۆنی منداڵەکەش بۆنی نێچیرەکەی لێدەهات وەک جوچک، هەر ئەوەش وایکردووە مارەکە بە منداڵەکەوە بدات".

ئ.ل