سەردێڕ:

هەرێمی قەیرانەکان
ڕیکۆردی پێوانەیی دەشکێنێت

PM:04:39:05/08/2026
1848 جار خوێندراوەتەوە
هانۆ جاف
+ -

تەنها شەش قەیرانی بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠٢٦دا، پەرژینی شەرعییەتی هەرێمی کوردستان دەخەنە ژێر پرسیارەوە. هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە کە لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشکراون، دۆخی گوزەرانی خەڵک بەرەو پاشەکشەی بەردەوام دەچێت،لە (بێمووچەیی، تاریکی بێکارەبایی، کەمئاوی، گرانی سووتەمەنی، کەمی دەرمان و پەکخستنی دامەزراندن).

مەحرومکردنی هاونیشتیمانیان لەمافە دەستوورییەکانیان و بێدەنگبوونیان، زەنگێکی مەترسیدارە.

ئەم دۆخە ناوخۆییە، هاوشانی گوشارە دەرەکییەکان، پاشەکشە لە پێگەی دیپلۆماسی، و نەبوونی یەکڕیزیی سیاسی لە نێوان سەرجەم لایەنەکاندا کە بووەتە هۆی پەککەوتنی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە.

قەیرانەکانی کوردستان هاوشێوەی چەقبەستوویی پێکهاتەی سیاسی نەگۆڕن؛ ساڵ دوای ساڵ کێشەکان کەڵەکە دەبن و چارەسەرەکان غائیبتر دەبن، ئەم بێدەنگییەی ئێستای سەر شەقام، ئارامیی پێش زریانە و بەم جۆرە بەردەوام نابێت.

تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ناتوانن لەئاست ئەم واقیعەدا چاوپۆشی بکەن و بەرپرسیارێتی مێژوویی بخەنە ئەستۆی یەکتر. قەوارەیەک کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیات نراوە، ناکرێت بێباک بێت لە ئاست بێکاریی گەنجان، حەسرەتی دایکان و ژیانی شەکێتی خانەنشینان. پێویستە ناوەندی بڕیاری سیاسی بزانێت کە گوتاری کاتی و پڕۆژەی بێ ستراتیژ، چیتر دادی قەیرانەکان نادات، توڕەیی کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە لووتکە و لە ئانوساتی تەقینەوەدایە.

گەلەری