ئاشتی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و گرنگی بۆ ئەمریکا
PM:04:26:09/08/2025
3108 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+
-
ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست و قەفقاز یەکێکن لەو ناوچە ستراتیژییە
گرنگانەی کەڕیزبەندی پێشەوەی بۆ ئەمریکا گرتووە،ئەمەش بەهۆی گرنگی ستراتیژی و نزیکی
لە چین و رووسیا.
بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا و قەفقاز کە دۆستی ئەمریکان، بێگومان
دەبێتە فشار بۆ هەردوو رکابەرە جیهانیەکەشی کە چین و رووسیان، هەر بۆیە ئەمریکا هەمیشە
هەوڵیداوە لەو رێگەیەوە کاریگەری لەسەریان دابنێت.
سەرۆکی ئەمریکا "دەستپێشخەری نێودەوڵەتی ئاشتی و خۆشگوزەرانی"
ترەمپ راگەیاند، بەئامادەبوونی هەردوو سەرۆکی
ئەرمینیا و ئازەبایجانی لەکۆشکی سپی راگەیاند لەڕۆژی هەینی ٨/٨ کەلە دوای زیاتر لەسێ
دەیە شەڕو ململانێ هاتە ئاراوە.
ئەوەی بۆ ئەمریکا لەتازەترین ستراتیژدا جێی گرنگی و بەئامانج
گەیشتنە، ئەو رێکەوتنەی نێوان هەردو وڵاتی ئەرمینا و ئازەربایجانە، ئەمریکا بەم هەنگاوەی
وایکرد ئەرمینا تاڕادەیەک لەئێران دووربخاتەوە کە لەسەرجەم ئەو شەڕو ناکوکیانەی بەدرێژایی
ماوەی رابردوو لەگەڵ ئازەبایجان هەیبووە یارمەتی ئەرمینای داوە لەڕووی سەربازی و
ئابوورییەوە.
ئاشتەوایی نێوان ئەودوو وڵاتە، لەلایەکی ترەوە لێدانە لە
رێگای پرۆژەی ئاوریشمی چین، کە ئەمریکا بەم هەنگاوەی هێڵێکی نوێی بازرگانی لەنێوان
ئازەربایجان و ئەرمینیا و لەوێشەوە بۆ تورکیا و بەرەو ئەوروپا ئەمەش رۆڵی دەبێت لەگەشەسەندنی
ئابووری و خۆشگوزانی وڵاتانی قەوقاز زیاتر هەلی دۆستایەتیکردنی ئەمریکاش دەڕەخسێنێت،
ئەمە جگە لەڕێگریکردنی پرۆژە فراوانخوازییەکانی ئێرانیش لەناوچەکە، هەروەها ڕێگریکردن
لەهەربەرەو پێشچونێکی ئابووری ئەو وڵاتانەیشە کە رکابەر و دۆستی ئەمریکا نیین، بۆیه
دەتوانین بڵێین ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ترەمپ لەم خولەنوێیەدا، بۆی گرنگە ئاشتی لەو
وڵات و ناوچانەدا بەدی بهێنێت کەخزمەت بەبەرژەوەندییەکانی دەکات و ترەمپی سەرۆک زیرەکانە
کاری لەسەر ئەم میتۆدە کردووە و پارەیەکی زۆریشی بۆ خەرجدەکات و کردووە.