سەردێڕ:

تافادارا یەکەم ژنی باڵاپۆش کە دەبێتە راوێژکاری شاژنی ئینگلتەرا

PM:03:22:13/04/2022

6928 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار ژنە پارێزەرێکی باڵاپۆش دەبێتە راوێژکاری شاژنە ئیلزابێسی دووەم شاژنی ئینگلتەرا، کە بەرزترین پلەی پارێزەرەکانە لەو وڵاتە.


سوڵتانە تافادارای بەنگلادیشی لە گوندی لوتن لە ئینگلتەرا لەدایکبووەو سەرەڕای ئەوەی کە لەو وڵاتە وەک پەنابەرێک دەبینرێت، توانی بگات بە بەرزترین پلەی پارێزەری کە راوێژکاری شاژنی بەریتانیایە.

سوڵتانە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا"لە رابردوودا هەمیشە پرسیارم لە خۆم دەکرد بۆچی ئەو کەسانەی لە پلە باڵاکانی وڵاتدان لە من ناچن، بەڵام ئەمڕۆ من ئەوە دەگۆڕم و کچانی تری پەنابەر و باڵاپۆش دەتوانن من ببینن لە پلەیەکی بەرزدا."

باس لەوەشدەکات، کە زۆر شانازی بە خۆی و دەسکەوتەکانی دەکات و باوەڕناکات چۆن توانی خەونەکەی بە دیبهێنێت و ببێتە یەکەم ژنی باڵاپۆش لەو پلەیەدا.

ئاشکراشیکردووە، " ئاسان نەبوو بۆ ئەو پۆستە سەرکەوم چونکە ٣١ ژنی تر کە لە ناویاندا ئاسیایی و ئەفریقی هەبوون لەگەڵ من کاندید بوون و بە گشتیش ٢٠٠ کەس کاندید بون و تەنها دوان لە کاندیدەکان باڵاپۆشبوین، بەڵام من توانیم ببمە براوە."

سوڵتانە دەڵێت، دەیەوێت رێگری لە فەڕەنسا بکات لە داڕشتنی یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لەو وڵاتە وئەو پێی وایە ئەو بڕیارەی فەڕەنسا رەگەزپەرستانەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، "ناتوانم زۆر دڵم بە سەرکەوتنەکەم خۆشبێت، چونکە دەزانم چەندان ژن و کچی تری باڵاپۆش لە ئەوروپا لەم دەرفەتەی من بێبەشن.













گەلەری