سەردێڕ:

ئایا ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە تەندروستە خورما بخۆن؟

PM:09:49:09/04/2022

12476 جار خوێندراوەتەوە

خورما یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکانی مانگی رەمەزان و زۆرینەی رۆژووەوان بۆ کاتی بەربانگ دەیخۆن، بۆ ئەوەی رێژەی شەکر لە خوێنیاندا هاوسەنگ بێتەوە، بەڵام بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەکرێت کێشە دروست بکات و پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە نەیخۆن.


ماڵپەڕی هێلس لاینی بواری تەندروستی بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، لە خورمایەکدا ٦٧ کالۆری و ١٨ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، کە بەو جۆرە دەتوانێت کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن بکات، بەڵام کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاسان نییە، هەر بۆیە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە خۆیان لە خواردنی خورما بەدوربگرن.

چونکە خۆراکی سەرەکی ژەمەکە بڕیک کالۆری و کاربۆهیدراتی تێدایە، کە کۆنترۆڵکردنی سەکری ناو خوێن ئاسان نابێت و جەستەیان بە ئاسانی ناتوانێت بەشە زیادەکە بمژێت.

پسپۆرانی خۆراک ئامۆژگاریی کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە دەکەن خۆیان لەو خواردنانە بەدوربگرن کە رێژەی شەکریان بەرزە.

ئ.ل













گەلەری