سەردێڕ:

بۆ رۆژووگران لە رەمەزاندا دوچاری سەرئێشەی بەردەوام دەبن؟

PM:11:25:08/04/2022

6792 جار خوێندراوەتەوە

تووشبوون بە سەرئێشە لە کاتی بەڕۆژووبووندا، یەکێکە لە کێشە باوەکانی رەمەزان، زۆربەی کات بەهۆی گۆڕانی کتوپڕی کاتی نانخواردن، کاتی خەوتن و کەمبوونەوەی رێژەی شەکرەوە تووشمان دەبێت.


ماڵپەڕی " ئەلنەبز" لە بابەتێکی تەندروستیدا هۆکار و چارەسەرەکانی تووشبوون بە سەرئێشەی لە مانگی رەمەزاندا ئاشکراکردووە.

هۆکارەکانی سەرئێشە لە رەمەزاندا:

١.تێکچوونی سیستەمی خۆراکی و کاتەکەی، هەروەها ئەو بڕەی کە دەیخۆیت کاریگەرییان هەیە و سەرئێشە تووش دەکەن.

٢. ئەوانەی تووشی سەرئێشەی نیوەیی و شەقیقە بوون ئەگەر برسی و تینویان بێت، حاڵەتەکە تیایاندا تووندتر دەبێت.

٣. کەمی کافاین، ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کە چەند هەفتەیەک زۆر کافاینیان وەرگرتووە و پێی راهاتوون.

٤.هەست دەکەیت خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەکات و زوو برسیت دەبێت و سەرنجت پێ ناکرێت.

٥.کەمبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا، بەهۆی رۆژووگرتنەوە.

٦.گۆڕینی و تێچوونی سووڕی خەو.

چارەسەرکردنی سەرئێشە بە کورتی:

١. راهێنان و وەرزشکردن.

٢. خواردنەوەی زەنجەفیل.

٣.زۆر ئاو خوردنەوە.

٤. قژ نەبەستن.

٥.مەساجکردنی مل.

٦. خاولییەکی سارد بپێچە لە ملتەوە.













گەلەری