سەردێڕ:

گەلە ئەستێرەیەکی نوێ دۆزرایەوە

PM:04:57:08/04/2022

15364 جار خوێندراوەتەوە

گەردونناسان گەلە ئەستێرەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە لەسەر شێوەی تۆپەڵێکی سوری گڕ گرتوو دەردەکەوێت و ٣٣٠ ملیۆن ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە شێوەی گرتووە.


گۆڤاری فیزیای گەردونی نوێترین توێژینەوەی زانستی بڵاوکردەوە کە تیایدا گەردونناسان ئاماژەیان بە دۆزینەوەی گەلەئەستێرەیەکی نوێ کردووە کە بە ١٣.٥ ملیار ساڵی روناکی تیشکەکەی دەگاتە سەر زەوی.

گەردونناسان گەلە ئەستێرەکەیان ناوناوە "ئێچ دی 1"و لە توێژینەوەکەیاندا ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە دڵنیانین لەوەی ئایا ئەستێرەن یان هەسارەن، بەڵام لە ناوەڕاستی گەلە ئەستێرەکەدا کونێکی رەشی گەورەیان بەدی کردووە.

فابیۆ باکۆچی گەردونناس و زانا لە سەنتەری هارڤارد- سمیسۆنیان بۆ فیزیای گەردونی ئاماژەی بەوەدا، دەستخستنی زانیاری زیاتر و وردەکاری لە ئێستادا لە بارەی گەلە ئەستێرەکەوە بەهۆی دورییەکەیەوە کارێکی ئاسان نییە.

ماڵپەڕی ساینس ئەلێرتی تایبەت بە هەواڵە زانستییەکان بڵاوی کردەوە، بۆ چاودێری کردنی گەلە ئەستێرەکە زانیان چوار تەلسکۆبی گەورە بەکارهێنراوە و تەنها بۆ چاودێریکردنی گەلە ئەستێرەکەش هەزار و ٢٠٠ کاتژمێری خایاندووە.

لەلایەن خۆیەوە، یویچی هاریکان زانا و گەردونناس لە زانکۆی تۆکیۆ لە ژاپۆن باسی لەوەکرد، دۆزینەوەی گەلە ئەستێرەیەک لە نێو ٧٠٠ هەزار تەنی جۆراوجۆردا کارێکی سەختە، رەنگی سوری "ئێچ دی 1" هاوشێوەی تایبەتمەندێتییەکانی گەلە ئەستێرەیەکە کە پێشبیندەکرێت دورییەکەی ١٣.٥ ملیار ساڵی روناکی بێت.

توێژەران هیواخوازن تەلسکۆبی جەیمس وێب بتوانێت سروشتی گەلە ئەستێرەکە و نهێنی زیاتری دروستبوون و شێوەگرتنی گەردوون ئاشکرا بکات.













گەلەری