سەردێڕ:

نیشانەی تێکچوونی غودەکان چین؟

AM:10:07:08/04/2022

14672 جار خوێندراوەتەوە

تێکچوونی غودەکان بەشێوەیەکی گشتی بەربڵاوە، لە ڕاستیدا بە نزیکەی لە ٪١٢ی خەڵکی کێشەی کارنەکردنی غودەکانیان هەیە بەشێوەیەکی تەندروست.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"، ژنان ئەگەری تێکچوونی غودەکانیان هەشت جار زیاترە بەراورد بە پیاوان، هەروەها دروستبوونی کێشە لە غودەکاندا پەیوەستە بە هەڵکشانی تەمەنەوە، نیشانەکانیش لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکەوە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی کۆمەڵێك نیشانە هەن کە دەریدەخەن کێشە لە غودەدا هەن، دیارترینیان ئەمانەن:

١.هەمیشە هەست بە ماندوویەتی دەکەیت.

٢.کێشی جەستەد بەردەوام زیاد دەکات.

٣.زیاتر هەست بە سەرما دەکەیت لە کەسانی تر.

٤.هەست بە لاوازی و ئازار دەکەیت لە ماسولکەکان و بەستەرەکاندا.

٥.قژد زیاتر هەڵدەوەرێت.

٦.پێستت وشک دەبێتەوە و زیاتر هەست بە خوران دەکەیت.

٧.هەست بە بێتاقەتی دەکەیت.

٨.کەمتر توانای تەرکیزکردن هەیە و بیرەوەریت لاوازە.

٩.هەست بە قەبزی دەکەیت.













گەلەری