PM:09:50:28/03/2022
6728 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سەرۆی تورکیا بڵاویکردەوە، پوتین و ئەردۆغان ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی دانووستانی داهاتووی هەردوو شاندی روسیا و ئۆکرانیا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا بەڕێوەبچێت. وەزیری دەرەوەی روسیایش دەڵێت، "هیوادارین دانوستانەکان سەرکەوتووبن."
نوسینگەی سەرۆکی تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوزیەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا. ئاماژە بەوەشکراوە ئەردۆگان داوایکردوە ڕوسیا و ئۆکرانیا ئاگربەست ئەنجامبدەن، دانوستانەکانیش لە تورکیا ئەنجامبدرێن.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری
دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەمڕۆ و سبەیدا دانوستانی رووبەڕووی نێوان روسیا و ئۆکراینا
لە ئیستانبوڵ دەستپێدەکاتەوە و هیوادارن
دانوستانەکان سەرکەوتووبن.
هاوکات ئەندامێکی
شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، گەڕی داهاتوویی کۆبوونەوەی نێوان کیێڤ و
مۆسکۆ لە تورکیا رۆژی ٢٨ بۆ ٣٠ ئازار بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە
سەرەتای ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی روسیا
و ئۆکراینا لە ئەنتاڵیا بە ئامادەبوونی مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
کۆبوونەوەکەیان کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.