بە مەبەستی گەشت چووبوونە سەیرانگەی کونەماسی، لە گەرمەی خۆشی و سەیراندا دەچێتە کەناری ئاوی کونەماسی بۆ دەستنوێژ هەڵگرتن، بەڵام دەکەوێتە ئاوەکەوە و گیان لەدەستدەدات.
عەزیز ئەحمەد، دوێنێ شەممە، خێزان و منداڵەکانی کۆدەکاتەوە بە مەبەستی ئەوەی بۆ گەشت و کاتبەسەربردن لە بناویلەی چوارتاوە بچنە کونەماسی.
لە نزیک نوێژی
عەسردا دەچێتە کەناری ئاوی کونەماسییەوە بە مەبەستی دەستنوێژ هەڵگرتن، بەڵام
دەکەوێتە ئاوەکەوە و گیان لەدەستدەدات.
عەزیز ئەحمەد
تەمەنی ٧٤ ساڵ بووە و باوکی دوو کوڕ و سێ کچ بووە.
لە ئێوارەی
دوێنێوە تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا، دواجار پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
تەرمەکەیان دۆزییەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
دوو رۆژ بەر لە
ئێستاش، لە سەیرانگەی قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو کەس لەکاتی
مەلەکردندا خنکان.
رووداوەکانی
خنکان ساڵانە روودەدەن و بەشێوەیەکی گشتیش لە وەرزی بەهاردا زیاتر دەبن، ئەوەش
بەهۆی چوونی هاوڵاتییان بۆ گەشت و سەیران.
لایەنە پەیوەندیدارەکان
داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان، لەو
ناوچانە نزیک نەبنەوە کە ئاوی قوڵی لێیە یاخود مەلەی تێدا نەکەن.