سەردێڕ:

چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین

AM:09:56:28/04/2024

13956 جار خوێندراوەتەوە

وردبینى بۆ لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە وەزارەتى دارایی عێراق دەستى پێکرد و چاوگێکى ئاگاداریش بە ئێن ئاڕ تى وت، لە دوو رۆژى داهاتوودا وردبینیەکە تەواو دەبێت و پارەى مووچە دەنێردرێت.


دواى ئەوەى هەفتەى پێشوو وەزارەتى دارایی عێراق لیستى مووچەى گەڕاندەوە بۆ هەرێم و رایگەیاند، لیستى مووچە بەپێى رێنماییەکانى بەغدا ئامادەنەکراوە، هەرێم دەستکارى لیستەکەى کردەوە و ناردیەوە بۆ بەغدا.

بەپیی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە چاوگێکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی کەوتووە، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامدا وردبینى بۆ لیستەکە دەستى پێکردووە.

بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى لە ٤٨ کاتژمێرى داهاتوودا وردبینیەکە تەواو دەکرێت و پارەى مووچەى مانگى چوار دەنێردرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ١٥ رۆژ وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی هەرێم بوو لیستی مووچەی مانگی نیسانی بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم لیستەکەی درەنگ نارد و کە ناردیشی هەڵەی تێدابوو و دارایی عێراق گەڕاندییەوە بۆ هەرێم.













گەلەری