سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

AM:11:04:28/04/2024

8792 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت، لە سنوورى پارێزگای هەولێر خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووى ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش لە هەندێک ناوچە کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە کاتەکانى شەو درەنگدا ئەگەرى نمەباران هەیە لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

دوێنێش، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆسەر ناوچەکانی هەرێم دەکرێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما نزیکەی ١٦ پلە دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣٥

سلێمانی : ٣٤

دهۆک : ٣٥

زاخۆ : ٣٦

هەڵەبجە : ٣٥

کەرکوک : ٣٩

سۆران : ٣٣

حاجی ئۆمەران : ٢٢

گەرمیان : ٤٠













گەلەری