سەردێڕ:

لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە

PM:08:19:23/04/2024

92664 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمیان بەدەست گەیشتووە و دوای وردبینی راستەخۆ موچە دەنێرن بۆ هەرێم.دەشڵێت، " حکومەتی کاربەڕێکەر دەبوایە هەفتەی رابردوو لیستی مووچەی رەوانەی بەغدا بکردایە".


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی وردبینی لیستی موچەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان بە دەستگەیشتووە و لە ئێستاشدا دەست بە وردبینى لە لیستى مووچەى مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای تەواوبوونی وردبینییەکان بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەیی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ موچەی مانگی چوار رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکەن. وتیشی، " بەگوێرەی داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچە دواکەوتووە و دەبوایە لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا دەست بە ناردنی لیستەکە بکرایە بەڵام دوا کەوت بۆ رۆژی ٢٣ـی نیسان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەرۆژی ١٨ـی نیسان لە بەغدا دابەشکردنى مووچەى مانگی چوار دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەرێم دواکەوتووە بەهۆى ئەوەى حکومەتى کاربەڕێکەر درەنگ لیستی موچەکەى رەوانەی بەغدا کردووە.

هـ. ش













گەلەری