سەردێڕ:

لە سەیرکردنی شەڕەکەڵەشێردا ١٩ کەس کوژران

PM:08:10:28/03/2022

90924 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی میتشواکانی مەکسیک لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر گۆڕەپانێکی شەڕەکەڵەشێر، کە تیایدا چەندین کەس سەرقاڵی سەیرکردنی شەڕەکەڵەشێر بوون، ١٩ کەس کوژراون.


بی بی سی نووسیویەتی، بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند چەکدارێک چوونەتە ئەو شوێنەی کە شەڕەکەڵەشێری تێداکراوە و دەستڕێژییان لەو کەسانە کردووە کە لەناوچەکە کۆبوونەتەوە و ١٩ کەسیان کوشتووە و چەندینی دیکەشیان بریندارکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی تەقەکردنەکە ئاشکرانییە و باس لەوە دەکرێت چەندین تاقم و دەستەی چەکداری بوونیان هەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەوانەی کوژراون ١٦ پیاو و سێ ژن بوون و چەندین کەسیش برینداربوون. شایەتحاڵەکانیش باسیان لەوەکردووە، بە چەند ئۆتۆمبێلێک چەکدارەکان چوونەتە ناوچەی "لاس تیناجاتس" ئەو ناوچەیەی رووداوەکە تێیدا روویداوە و دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە.

شەڕەکەڵەشێر؛ هەندێک بە یاری ناوی دەبەن و هەندێکیش بە نەریت؛ باس لەوە دەکرێت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی شەش هەزار ساڵ بەر لە ئێستا و لە زۆرێک لە ناوچە و وڵاتەکانی جیهاندا هەیە و لە هەندێک وڵاتیشدا بە یاسا قەدەغەکراوە، لە هەندێکیشیاندا بە یاسا رێکدەخرێت.

مسلحون هاجموا المتجمعين في مباراة الديوك

Map of Mexico












گەلەری