وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایانگەیاند، وڵاتەکانیان رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی هێزی ئەتۆمی.
یائیر لاپید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیادا ئاماژەیان بەوەدا، ئەمریکا و ئیسرائیل سوورن له‌سه‌ر رێگریکردن لە ئێران هەتا نەبێتە خاوه‌نی هێزی ئه‌تۆمی.
لاپید سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی
ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران باسی لەوەکرد، "جیهان به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ئێران ببێته
خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی و تیرۆری رێكخراوی سوپای پاسدارانی ئێران به سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا بڵاوببێته‌وه".
ئاشکراشیکرد، جیاوازی بیروڕا هه‌یه له‌نێوان ئه‌وان و ئه‌مریكا له‌باره‌ی
گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا، به‌ڵام دیالۆگی راشكاو و سه‌رڕاستانه
به‌شێكه له دۆستایه‌تی به‌هێزی نێوان ئەوان و ئه‌مریكا. وتیشی، "ئیسرائیل و
ئه‌مریكا بۆ رێگاگرتن له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن."
دەشڵێت، " ئیسرائیل هه‌ر شتێك پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له به‌رنامه‌ی
ئه‌تۆمی ئێران بگیرێت ئه‌نجامی ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران تیۆرییانه نین و ده‌یه‌وێت
ئیسرائیل له‌ناو ببات و ئێمەش رێگا به‌وه ناده‌ین".
لایخۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، "ئه‌و
جه‌نگه‌ی روسیا له ئۆكراینا هه‌ڵی گیرساندووه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی وڵاتانی یه‌كێتیی
ئه‌ورووپا به رووسیا له كه‌رتی وزه‌دا كه‌م ببێته‌وه ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه
ده‌كات."
هاوکات ئه‌نتۆنی بلینکن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل
دووپاتكرده‌وه و و وتی "ئەمریکا و ئێران پێداگیرن له‌وه‌ی كه ئێران هه‌رگیز
نه‌بێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه
ئه‌مه چه‌ند گرنگه و ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی یاخود خاوه‌ن ئه‌و توانایه
ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌كاته هێرشكار".
باسی لەوەشکرد، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه گه‌ڕانه‌وه بۆ
پلانی كاری هاوبه‌ش دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا باشترین رێگایه و پێشتر ئه‌مریكا لایه‌نێك
بووه له‌رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و دواتر لێی
كشاوه‌ته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە دەیان ساڵ لە ناکۆکییەکانیان، دواجار لە
١٤ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٥ ئێران و ئەمریکا بە بەشداری کۆمەڵەی 5+1 رێککەوتنییان لەبارەی
کەمکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرامبەر هەڵگرتنی سزا سیاسی و ئابورییەکانی
سەر ئەو وڵاتە بەشێوەی پلەبەندی لەلایەن ئەمریکاوە واژۆکرد، بەڵام لە ٨ی ئایاری
٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەشێوەی تاک لایەنانە لە رێککەوتنەکە کشایەوە.
لەکاتی هەڵمەتی بانگشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای
ئەمریکا و کاندیدی ئەوکاتی دیموکراتەکان بەڵێنیدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکە.
لەبەرامبەردا ئێران پێشوازی لە بانگەشەکرد، بەڵام بەمەرجی هەڵگرتنی سەرجەم
سزا سەپێنراوەکان. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان ئەمریکا و
ئێران بەئامانجی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە نێوەندیگیری
بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و روسیا و چین دەستی پێکردەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.