سەردێڕ:

هەناسە بە دایکی شادبویەوە

PM:03:58:28/03/2022

19016 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر رایگەیاند دایکی ئەو منداڵەی ٢٠ رۆژە لە خێزانەکەی دابڕاوە دۆزراوەتەوە و ئێستاش لەی داکیەتی و ژیانی پارێزراوە.


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "دوای ئەوەی دوێنێ لەسەر بڕیاری دادوەر وێنەی (هەناسە رێباز)ی تەمەن سێ بۆ چوار ساڵانمان بڵاوکردەوە و بەهەوڵی هەموو لایەک توانرا دایکی ئەم منداڵە بدۆزرێتەوە.'

ئاسکراشیکردووە، لەسەر دۆسیەی هەیانسە دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکی (هەناسە رێباز) دەرکردووە.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا هەناسە لەلای دایکیەتی و ژیانی پارێزراوە و لەلایەن نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتیمان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەم کەیسە دەکرێت تاوەکو لەژیان و پارێزراوی ئەم منداڵە دڵنیابن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا وێنەی منداڵێکی بڵاوکردەوە و وتیشی "ماوەی ٢٠ رۆژە دۆزراوەتەوە و تاوەکو ئێستا کەسوکاری دیارنییە"، داواش دەکات، ئەگەر کەسێک ئەو منداڵە و کەسوکاری دەناسێت پەیوەندییان پێوەبکات."













گەلەری