سەردێڕ:

ڤیدۆ: ساتی گڕگرتنی ئۆتومبیلێک لە شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر

PM:12:34:28/03/2022

11180 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیاید دەردەکەوێت لەشەقامی ٦٠ مەتری هەولێر کەژاتی وەستانی مینی باسێک کەبەسیستمی غاز کاردەکات بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت.


ئەمڕۆ دووشەممە، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەفەیسبووکی خۆی گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دەشڵێت، رووداوەکە لە شەقامی ٦٠ مەتری لە نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات روویداوە.

باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە بە هۆکارێکی نادیار روویداوە، هاوکات، داواش لە شۆفێران دەکات لەکاتی بەستنی سیستمی غاز پێویستە ماوە ماوە پشکنینی بۆبکرێت تا لەم جۆرە رووداوانە و رووداوی دیکەی نەخوازراو بەدووربن.














گەلەری