سەردێڕ:

کەشناسێکی عێراقی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

AM:09:42:28/03/2022

15372 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، لە سبەینێوە سێشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرتاسەری وڵاتدا بەرزدەبێتەوە. دەشڵێت، "لە کۆتایی هەفتەدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوردا دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی".


ئەمڕۆ دووشەممە، حسین ئەسەدی کەشناسی عێراق لە فەیسبووکی خۆیدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نەخشە جیهانییەکانی کەشوهەوا بەرەبیان و ئێوارەی ئەمڕۆ کەشوهەوا سارد دەبێت و لە نیوەڕۆدا مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە سبەینێوە سێشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەی پلەبەندی بەرز دەبێتەوە و لە کۆتایی هەفتەدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵات دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی.

دەشڵێت، لە هەرێم و ناوچەکانی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوردا بەرزدەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە زۆرێک لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم و لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.













گەلەری