سەردێڕ:

شانۆی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەگۆڕێت بۆ رووبەروبونەوە و لێدان

AM:09:09:28/03/2022

22308 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، بێژەر و جەماوەری ئامادەبوو و ملیۆنەها بینەر لە تەلەفزیۆنەکانەوە تووشی شۆک بوون لەو کاتەی ئەکتەری ئەمریکی ویل سمیس دەچێتە سەر ستەیج و زلەیەک لەپێشکەشکارەکە دەدات.


"کریس رۆک" ئەکتەر و کۆمیدیاکاری ئەمەریکی بەهۆی گاڵتەکردن بە خێزانەکەی ویل سمیس بەناوی " جەیدا سمیس" دەربارەی تاشینی قژییەوە لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، ویل سمیس توڕە دەکات و سمیس دەچێتە سەر ستەیج و زلەیەکی لێدا.

دوێنێ شەو لە میانەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، رووداوێکی چاوەڕوان نەکراو روویدا، لەکاتێکدا ئەکتەری بەناوبانگی کۆمیدی " کریس رۆک" گاڵتە بە قژی " جۆدا سمیس" خێزانەکەی ویڵ سمیس دەکات، پاشان پێی پێدەکەنێت، لەدوای ئەمە ویل سمیس دێتە سەر ستەیج و زلەیەک لە "کریس رۆک" دەدات.

بەپێی ڤیدیۆیەک کەبڵاوبۆتەوە، ویل سمیس لە دوای زلەکەی، دادەنیشێتەوە و پێی وتووە" ناوی خێزانەکەم لەسەر دەمت بسڕەوە"!

"کریس رۆك" لە وەڵامدا پێی وتووە " ئۆه واو، ئەمە مەزنترین شەوە لە مێژووی تەلەفزیۆندا".

لە دوای ئەم رووداوە ویل سمیس پاش ٤٠ خولەک، جارێکی دیکە دێتەوە سەر ستەیج بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار وەک "باشترین رۆڵ" و داوای لێبوردنی لە هاوڕێکانی کرد دەربارەی ئەو رووداوە، بەڵام بە هیچ جۆریک ناوی " کریس رۆک"ـی نەهێناوە.

ویل سمیس پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە رایگەیاند" ، من دەزانم دەبێت چی بکەین، دەبێت ئەو بێ رێزییە قبوڵ بکەیت کە خەڵک بەرامبەرت ئەنجامی دەدات، لەم پیشەیەدا، خەڵکی تێدایە بێ ڕێزیت بەرامبەر دەکەن، و تۆش تەنیا زەرەدەخەنە دەکەیت و وا خۆت پیشان بدەیت کە هەموو شتێک باشە."

رەنگە ئەوەی ئۆسکاری ئەمساڵ جیابکاتەوە، دۆخی شەڕی رووسیاو ئۆکرانیا بوو کەبەهۆی شەڕەکەوە ٣٠ چرکە وەستان وەک پاڵپشتییەک بۆ ئۆکرانییەکان.

شەوی رابردوو لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا مەڕاسیمی پێدانی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو و تێیدا ویل سمیس خەڵاتی باشترین ئەکتەری بردەوە و جێسیکا کریستن باشترین خانمە ئەکتەر و ترۆی کۆتروس باشترین ئەکتەری پاڵپشت و ئاریانە دیبۆس باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشتی بردەوەو جەین کامۆیۆن باشترین دەرهێنەر.













گەلەری