سەردێڕ:

بۆ نەمانی زیپکەی روخسار لەم خواردنانە دووربکەونەوە

PM:06:21:03/08/2021

15840 جار خوێندراوەتەوە

گۆڕانکاریی هۆڕمۆن و بۆماوەییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەرکەوتنی زیپکەی گەنجانەن، لەهەمان کاتدا سیستمی خۆراک ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە زیادبوونی ئەو گرفتەدا.


ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی هارییت سمیس پسپۆڕی خۆراک و براوەی خەڵاتی زانستی لە بوارەکەدا ئاماژەی بە سێ خۆراک کردووە کە بۆ نەمانی زیپکە و سافبوونی پێست لە خواردنی دوربکەونەوە.

یەکەم: بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک ماست و شیر و پەنیر.

دووەم: شیرینییەکان ئەو خۆراکانەی ئاستی شەکر تێیاندا بەرزە.

سێیەم: چەوری تێر وەک گۆشتی سورەکراو و پاقلاوە و ئیشە هەویرییە چەورە و شیرینەکان، لە بەرامبەردا چەوری سود بەخش بخورێت وەک زەیتەکانی ماسی و ئەڤۆگادۆ و چەرەسات.

ئەو پسپۆرە ئامۆژگاریی خەڵکیش دەکات، بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی ساف و جوان پێویستە خواردنی تەندروست بخورێت وەک سەوزە و پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵەکان، زەیتی زەیتون و چەرەسات، کە ڕێژەی دەرکەوتنی زیپکە کەمدەکەنەوە.













گەلەری