سەردێڕ:

دەریاچەکانی ئەرجەنتین رەنگیان بۆ پەمەیی دەگۆڕێت و زانایانیش هۆشداریدەدەن

PM:04:00:02/08/2021

17292 جار خوێندراوەتەوە

دوو دەریاچە لە ناوچەیەکی دووری کەنار دەریا لە پاتگوانا لە ئەرجەنتین رەنگیان بۆ پەمەیی گۆڕاوە، زانایانیش مەترسیان هەیە زیان بەخشبێت و پیسبوونەکەی بەهۆی پیشەسازیەوە بێت.


بەهۆکاری نادیار، دوو دەریاچە لە دەورووبەری تریلۆ لە ئەرجەنتین رەنگیان بۆ پەمەیی گۆڕاوە. دەریاچەکان لە نزیک ناوچەی پیشەسازین.

شارەوانی تریلۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەخۆی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی شارەوانی تەنکەرێکیان بینیوە پاشماوەی شلی کردووەتە ناو گۆماوەکانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان دوو دەریاچەکە لە ناوچەیەکی گرد و دۆڵ و خاکێکە لماوی هاوشێوی بیابانە.

بەڕێوبەرانی ناوچەکە بە میدیاکانی ناوخۆی ئەرجەنتینیان راگەیاندووە، گۆڕانی لەناکاوی رەنگی دەریاچەکان ئەگەری هەیە زیانی لێبکەوێتەوە. هاوکات، ژینگەپارێزان نیگەرانن لە رووداوەکە.

بابلۆ لادا ئەندامی تۆڕی ژینگەی نیشتمانی ئەرجەنتین ( RENACE -رێنەس) و یەکێک لەچالاکوانی شاری تریلۆ لە چاوپیکەوتنێکدا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، ئەگەری هەیە ئەو رەنگە پەمە‌ییە لە ئەنجامی بەکارهێنانی رەنگێک بێت بەکاربێت بۆ پێدانی رەنگی پەمەیی بە جۆرێک (شرمپی) دەریا کە لە حەوزدا بەخێو دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو رەنگە پەمەییە دەرخەری ئەوەیەڤ چارەسەر و لەناوبردنی پاشماوە پیشەسازییەکان بۆتە گرفتێکی گەورە".

ئەمە لەکاتێکدای، بەرپرسانی ژینگەی خۆجەیی و هەرێمەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە بۆ زانینی هۆکار و ئەگەری زیان کەوتن لە دەریاچەکان، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکیان دەست نەکەوتووە.

 

كـ ، ئـ













گەلەری