سەردێڕ:

هۆشدارى لە بەکارهێنانى خۆراکى قوتوى قوپاو دەدرێت

AM:09:31:02/08/2021

12708 جار خوێندراوەتەوە

ئەندازیارێکى خۆراک هۆشدارى دەداتە هاوڵاتیان لەبارەى بەکارهێنانى خۆراکى قوتوى قوپاو و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەکارى نەهێنن.


لەشکر حەمید، ئەندازیارى خۆراک لە راگەیەنراویکدا ئاماژەى بەوەدا، هەر خۆراکێک قوتووەکەی قوپاوبوو یان ئەگەر کارتۆن بوو شێواو بوو بەکاری مەهێنە، چونکە پێچەوانەی رێنمای یەکانی سەلامەتی خۆراکە.

لەشکر حەمید بەدورینازانێت کە بەهۆی قوپاویە وە هەندێک جار قتووەکە کوون ببێت و ببێتە هۆی چونە ژوورەوەی هەوا بۆ ناو خۆراکەکەو گەشە کردنی بەکتریا و خراپ بوونی خۆراکەکە.

دەشڵێت، رەنگە قوپاوییەکە ببێتە هۆی روشانی قوتووەکە و توشی داخوران بێت وتێکەڵی خۆراکەکە بێت و لەکاتی خواردنی زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.

ش.م














گەلەری