سەردێڕ:

توێژینەوەیەک چۆنیەتی کۆتاییهاتنی زەوی خستووەتەڕوو

AM:11:45:28/01/2022

13756 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ناوکی زەوی بەرەو ساردبوونەوەیەکی خێراتر لەوە دەڕوات کە پێشبینیدەکرا، ئەوەش کاریگەری بەرچاوی لەسەر داهاتووی هەسارەکە هەیە.


نزیکەی ٤.٥ بلیۆن ساڵ پێش ئێستا، ناوکی زەوی تەنها زەریایەکی قووڵی ماگمایی پلەی گەرمی بەرز بوو، کە بە تێپەڕبوونی کات سارد بوویەوە و ئەو رووەی لێپێکهات کە ئەمڕۆ ئێمە لەسەری دەژین.

ئەم پڕۆسەیە بەدوای خۆیدا کۆمەڵێک دەرئەنجامی جێهیشتووە، کە ئەمڕۆ هەسارەکەمان بە چالاکی دەهێڵێتەوە، وەک گڕکانەکان و چینە تەکتۆنییەکان.

پرسیاری سەرسوڕهێنەری زاناکان لە پشت ئەم پڕۆسەیەوە دروستبووە، وەک خێرایی ساردبوونەوەی ناوکی زەوی چەندە و کەی سیستمی ساردکردنەوە کۆتایی دێت و ئەو گۆڕاکارییە ژینگەییانە چین کە دەتوانن زەوی بگۆڕن بۆ هەسارەیەکی بێ گیانی وەک مەریخ؟

بەگوێرەی توێژەران و ئامادەکارانی توێژینەوەکە، تاکە رێگا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە ئەو کانزایانە بناسین کە سنووری نێوان ناوک و بەرگی زەوی پێکدەهێنن، واتە ئەو شوێنەی کە بەردەکان بە ناوکی تواوە دەگەن، بۆ دیاریکردنی رێژەی ئەو جۆرە ساردبوونەوەیە لەو نێوەندەدا.

بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئەنجامدانی تاقکیکردنەوە و توێژینەوە لەسەر ئەو چینە زۆر کارێکی سەختە بەهۆی ئەوەی زۆر لەخوارەوەی زەویدایە.

لە توێژینەوە نوێیەکە کە لە گۆڤاری زانستی زەویناسی و هەسارەکانی دیکە بڵاوکراوەتەوە، زانایان لە تاقیگەکەدا هەوڵیاندا بزانن کە چۆن ئەو ماددانەی لەو نێوەندەدان گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرمییان بەسەردا دێت بۆ ئەوەی بزانن چی روودەدات لە ناو هەسارەکەماندا.

مۆتۆهیکۆ موراکامی نوسەر و یەکێک لە ئامادەکارانی توێژینەوەکە لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای فیدڕاڵی سویسری، بەرۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی راگەیاند: "ئەم سیستمە پێوانەییە دەری خستووە گۆڕانکاری پلەی گەرمی پۆستمەگنێت نزیکەی هێندە و نیوێک جار زیاترە لە ئاستی پێویستی خۆی."

دەشڵێت، "ئەگەر زەوی خێراتر ساردبێتەوە، کاریگەرییە جیاوازەکانی ئەم پرۆسەیەش دەگۆڕێت" بۆ نمونە، جوڵەی چینی تیکتۆنی زەوی دەتوانێت خێراتر لە پێشبینیکراو خاوبێتەوە و لەداهاتوودا کاتێک پردێمگنێت سارد دەبێتەوە و ناچالاک دەبێت، لە شوێنپێی هەسارە بەردینەکانی وەک مەریخ".

زانایان جەختیان لەسەر پێویستبوونی لێکۆڵینەوەی زیاتر کردەوە بۆ تێگەیشتن لە ناخی زەوی و دیاریکردنی تێگەیشتنێکی وردتر لە کاتەکانی پەیوەست بە ساردی ناوچەی ناوکی زەوی.













گەلەری