یەکەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری بە دوو دۆلار بە کۆمپانیایەکی هەڵوەشاندنەوەی کەشتی فرۆشت.
سەبارەت بە هۆکاری فرۆشتنیان یەکەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو دوو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرانە ماوەی خزمەتکردنیان تەواو بووە و چیتر لە ڕیزی هێزە دەریاییەکاندا بەکار نایەن.
ئەو دوو فرۆکەهەڵگرەش
یەکێکیان یو ئێس ئێس جۆن کەنەدییە و ئەوەى دیکەیان کیتى هاوکە کە لە ساڵی ١٩٦٥ وە
دروستکراون و تێچووی دروستکردنی هەر یەکێکیشیان لەو کاتەدا ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
ئەو کۆمپانیایەی
کەشتییەکانى کڕیوە باسى لەوەکردووە، تێچووی هەڵوەشانەوە کەشتیەکان بۆ ئەوان زۆرە و
دوای هەڵوەشاندنەوەیان پارچە جیاوازەکانیان دەفرۆشن بەو کۆمپانیایانەی کەرەستەی سەربازیی
دروستدەکەن.