سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرز بووەوە

PM:05:51:24/04/2024

17292 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزم بووەوە، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە روو لە بەرزبوونەوەیە و لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک نزیکەی هەشت هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٢٧ دۆلار بەرز بووەتەوە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێم، پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ روو لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخەکەی روو لە بەرز بوونەوەیە و هەر مسقاڵێک حەوت بۆ هەشت هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸ به ٤٢٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۱ به ٤٨٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۲ به ٥٠٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥١ هەزار دینارە













گەلەری