سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: چاکسازیمان لە بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و لە سبەینێوە کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

AM:09:33:25/04/2024

16812 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر هۆکاری کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان ئاشکرا کرد و دەڵێت، سبەی کارەبا چاک دەبێت.


وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندووە، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پڕۆسەکە تەواو بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سبەینێوە بارودۆخی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و پێیان باش بووە لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما ئەو کارە بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکە هەفتەیەکە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی بەرچآو کەمیکردووە و هاوڵاتییان داوا دەکەن، کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکرێت بۆئەوەی بتوانن سودی لێببینن و ئیش و کارەکانیانی پێ رایی بکەن.

لەکاتێکدا، ساڵانە لە وەرزی بەهار و پاییزدا هاوڵاتییان بە رێژەیەکی زۆر کەم پێویستیان بە کارەبای نیشتیمانی دەبێت و وێستگەکانی کارەبا فشاریان لەسەر نابێت، هاوکات، لەگەڵ چوونە ناو وەرزە سارد یان گەرمەکان، پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە، بە جۆرێک هەندێک جار رۆژانە تەنها ٥ بۆ ٦ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان.













گەلەری