سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێین هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە بگات

PM:12:33:25/04/2024

23472 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر بەغدا پارەی مووچەی مانگی نیسان بنێرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچە دابەش دەکەن. دەشڵێت، "چاوەڕێین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغدا بگات".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕێن بەغدا پارەی مووچەی مانگی نیسان بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی بکەن.

ئەوەشی خستە روو، ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم دابەش دەکەن.

باسی لەوەش کرد، چاوەڕێن هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی نیسان بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی بکەن. دەشڵێت، "بڕیارەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا هەنگاوێکی ئەرێنییە و هاوکار دەبێت لە دوانەکەوتنی مووچە".

دوێنێ چوارشەممە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد بوو، نایانەوێت بابەتی داهاتەکان، ببێتە ڕێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی مووچەخۆران، لەو چوارچێوەیەشدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری راسپاردووە، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

وتبووشی، چەند ڕۆژێکە، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی رابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت.

باس لەوەش کراوە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت، بەڵام دەیەوێت ئەو پڕۆسەیە لە رێگەی هەژماری منەوە بێت.













گەلەری