هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه له‌ئێستادا به‌هۆی به‌ستنی شه‌قامەکان شۆفێریکردن مەترسیدار بووە لە هەندێک شوێن و ئاماژەی بەوەکردووە بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی داخراون.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، هه‌ریه‌ك لهشهقامەکانی ده‌باشان و شه‌قامی به‌رده‌م چاڤیلاند بۆ چیای ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه و تونێلی پێشڕەو بهربهرستكراوه و داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن ئه‌و رێگه‌یانه به‌كارنه‌هێنن.
هاوکات، هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم شەقامەکانی
ناو پێنجوێن دەرەوەی پێنجوین بەستویەتی و هاتوچۆکردن ئەستەم بووە و لەکاتی پێویستدا
دەبێت زنجیر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی توشی هیچ دۆخێکی نەخوازراو نەبن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی گرنگی بۆ
شۆفێران له‌كاتی كه‌شی به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا بڵاوکردووەتەوە:
١.تا ده‌توانی ئۆتۆمبێل مه‌جوڵێنه و له‌ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه.
٢. به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بماڵهو
لای ببه.
٣.له‌سه‌رخۆ بڕۆ‌و
به‌خێرایی شۆفێری مه‌كه.
٤. خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه له‌كاتی شۆفێریكردندا و وریای ره‌وشی
شه‌قام و رێگهكهبه.
٥. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌بڵ ئه‌كسل بوو، له‌كاتی پێویستدا
به‌كاری بهێنه.
٦. پێویسته تانكی به‌نزینه‌كه‌ت پڕ بێت.
٧. تازه شۆفێر و بێ ئه‌زموونه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت فێربكه
چۆن شۆفێری بكه‌ن له‌كاتی به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا.
٨.له‌شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ئاگاداری ئاژه‌ڵی كێوی به.
٩.كروز كۆنترۆڵی سوكانه‌كه‌ت به‌كارمه‌هێنه.
١٠. دڵنیابه له‌باشی فڵچه‌ی جامه‌كان.
١١. ده‌به‌ی ئاوی فڵچه‌كان پڕكه له‌ئاو.
١٢. پێویسته تایه‌ی سپێرت پێ بێت‌و پربێت له‌هه‌وا.
١٣. لایته‌كانت خاوێن بكه‌ره‌وه و ئاماده‌یكه بۆ كاتی
پێویست.
١٤. دڵنیابه‌ره‌وه تایه‌كانت كه‌م هه‌وا نین.
١٥. پێویسته پێداویستی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌ئۆتۆمبێله‌كدا
بێت.
١٦. زۆر گرنگه جهكو پێداویستی گۆڕینی تایه‌كانت پێبێت.
١٧. پێویسته ئه‌نتی فرێز له‌ئاوی ڕادێته‌ره‌كه‌تدا هه‌بێت.
١٨. له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا "زنجیر" بۆ تایه‌كانت
به‌كاربهێنه.
١٩.له‌سه‌ر به‌فرو به‌سته‌ڵه‌ك ئیستۆپ مه‌كه.
٢٠. دڵنیاببه‌ره‌وه له‌مه‌رجی توندتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت
به‌تایبه‌تی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.