PM:07:37:19/01/2026
4528 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، هەریەک لە پەروەردەی گشتیی گەرمیان و سۆران، سبەی سێشەمیان لە ناوەندەکانی خوێندن کردە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بڵاویکردەوە، دوای راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەکان و وەرگرتنی دواین راپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، بڕیاری پشوو دراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەپێناو سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و ئەگەری دروستبوونی شەختە،
سبەی سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییەکان
و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە پشوو دەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی پەروەردەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بڕیار
درا سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی
بێت.