سەردێڕ:

ڤیدیۆ..ئایا زەوی هەناسە دەدات؟

AM:11:35:17/01/2022

3672 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی زاناکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هەسارە شینەکەمان وەک هەموو ئەو زیندەوەرانەی لەسەری دەژین، هەناسە وەردەگرێت و دەیداتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی تایبەت بەخۆی.


لە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی "لایڤ سایەنس" بڵاوی کردۆتەوە تیایدا هاتووە کە چۆن کیشوەرەکانی جیهان دەجووڵێن و لە وەرزی هاویندا دەچنەوە یەک، ئەویش کاتێکە کە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن لە هەوادا کە لەکرداری هەناسەدان دەچێت.

بەپێچەوانەوە، کاتێک وەرزی زستان دێت کیشوەرەکان لێک دووردەکەونەوە بەهۆی ئەوەی رووەکەکان دەمرن و کاربۆن دەردەدرێتە هەواوە، ئەوەش وەک هەناسەدانەوە وایە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەش ئەم دیمەنە لە کۆتای ڤیدۆکەدا زۆر گرنگە چونکە بەشێکە لە سووڕی کاربۆن، کە لەهەموو شوێنەکانی هەسارەکەوە دەردەچێت.

شایەنی باسە ڕووەکەکان وەک سییەکان لە قەڵەم دەدرێن کە لە ڕێگەیانەوە هەسارەکەمان هەناسە دەدات، پیسبوونی ژینگە و کەمبوونەوەی رووەک، مەترسییەکەی زۆر گەورە دەخاتە سەر ژیان لەسەر رووی زەوی.

ر.ئ













گەلەری